کوردپرێس:
عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پارتی هیچ ململانێیەکی لەگەڵ پەکەکە نییەو بەنیازی شەڕنییە لەگەڵیاندا، بەڵام پارتی بەهەموو هێزێکیەوە پشتگیریی لەحکومەتی هەرێم دەکات بۆ گەڕاندنەوەی شەرعیەت بۆ هەموو بستێکی کوردستان‌و پاراستنی ئەمنو ئاسایشی هەرێم‌و هاوڵاتیه‌كانى".
ده‌شڵێت:"لەچەندین کەناڵی جیاوازەوە بەپەکەکەمان ڕاگەیاندووە کەوا دەبێت ناوچە سنوورییەکان چۆڵ بکەنو ڕادەستی ھێزی پێشمەرگەو دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم بکەن، بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەو ناوچانە بۆ پێشمەرگە جێبێڵن، پەکەکە ئامادەنییە بەبێ شەڕ، ناوچە سنوورییەکانو شاخ‌و چیا‌و گوندەکانی ئەو ناوچانە ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە بکات".
به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى هێرشده‌كاته‌سه‌ر په‌كه‌كه‌و ده‌ڵێت:"ھۆکاری دروستبوونی پەکەکە ڕوونە کە بۆ ڕێگرتن بووە لەبزووتنەوەی ڕاستەقینەی کوردی، وەک ئامرازێک پەکەکە لەلایەن ھێزە ئیقلیمییەکان لەسەرەتای دامەزراندنیانەوە تائێستا بەکاردەھێنرێن".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستى لایه‌نه به‌شداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمیش ده‌ڵێت:"بەداخەوە هاوبەشەکانمان لەپڕۆسەی سیاسی هیچ هەڵوێستێکیان لەسەر پیلانەکانی پەکەکە لەدژی هەرێمی کوردستان نییە، ھەروەک ئەوە وابێ کە ئەم ھەنگاوانەی پەکەکە ھەڕەشە نەبێت لەسەر ئەوان".
Your Comment