بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کاتێکدا دوو رۆژی ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران، موحسێن مێهرعەلیزادە یەکێک لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کشانەوەی خۆی لە پرۆسەکە راگەیاند.
عەلی تاجر نیا وتەبێژی نووسینگەی تیمی بانگەشەی مێهرعەلیزادە هەواڵەکەی پشتڕاست کردوەتەوە و رایگەیاندووە، ئەو کاندیدەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران نامەی کشانەوە لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە.
بڕیارە رۆژی هەینی 28ی جۆزەردانی 1400 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بەڕێوەبچێت و بە کشانەوەی مێهرعەلیزادە، شەش کەس کێبڕکێ لە سەر ئەو پۆستە دەکەن ئەوانیش هەر یەک لە ئیبراهیم رەئیسی، سەعید جەلیلی، موحسین رەزایی، عەلیرەزا زاکانی، ئەمیرحسێن قازیزادە و عەبدولناسر هیمەتین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment