سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای راوێژ و پاڵپشتیی نێودەوڵەتی دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، پڕۆژە یاسای دامەزراندنی دادگای تاوانكاریی تایبەت بە تاوانەكانی داعش نێردراوە بۆ پەرلەمان و چەندین رەهەندی هەیە، بۆیە بەئاگایی و هەستیارییەوە كاری لەسەر دەكرێت، داوای راوێژ و پاڵپشتی نێودەوڵەتیش دەكات.

کوردپرێس:

رێواز فایەق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ رۆب واڵەر كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێم وتی، لەئێستادا پڕۆژەیاسای دامەزراندنی دادگای تاوانكاریی تایبەتمەند بەتاوانەكانی داعش نێردراوە بۆ پەرلەمان، ئەم پڕۆژە یاسایە چەندین رەهەندی ئەمنی و یاسایی، دادوەریی، دارایی گرنگ و فراوانی هەیە، بۆیە پەرلەمان بەئاگایی و هەستیارییەوە كاری لەسەر دەكات، بەجۆرێك هیچ هاودژییەكی نەبێت لەگەڵ دەستوری عێراق.

ئاماژەی بەوەشدا، بەلامانەوە گرنگە دیدگای وڵاتە دۆست و هاوپەیمانەكانمان بزانین سەبارەت بەو پرسە، هاوكات دەمانەوێت لێكەوتە و دەرهاویشتە یاسایی و دارایی و ئەمنییە نێودەوڵەتییەكانی ئەم پرسە بخەینە پێش چاوی هەموو لایەك، پێویستمان بە راوێژكردن هەیە لەگەڵ وڵاتە دۆستەكانی هەرێم، بەتایبەت كە ئەم بابەتە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێویستی بە پاڵپشتی تەكنیكی و ئابوری و سیاسیش هەیە.

لای خۆشیەوە كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێم ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ دیراسەكردنی داواكارییەكانی پەرلەمان و گەیاندنی بە ناوەندی بڕیار لەواشنتن، هیواشی خواست لەئایندەیەكی نزیكدا بتوانن راوبۆچونی وڵاتەكەیان بدەن بە پەرلەمانی كوردستان.

News Code 2376

Your Comment

You are replying to: .
captcha