یەکێتى و گۆڕان لە ئاستی باڵادا تاوتوێی هەماهەنگییان لە حکوومەت و پەرلەمان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەكێتی و گۆڕان لەسەر ئاستى باڵا کۆبوونەوە و تاوتوێی هەماهەنگى نێوانیان کرد لە حكوومەت و پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان. 

کوردپرێس:

بەپێی میدیاى فەرمیى یەکێتى، کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە دە‌باشان بەڕێوەچوو، بۆ تاووتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بەكاروباری حكومەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێی سلێمانی.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا هاوڕابون كە كێشە هەنوكەییەكانی ئەمڕۆی كوردستان و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان پێویستی بەهەماهەنگی زیاتری هەردوولا هەیە و پێویستە هەنگاوی جدی و عەمەلی بنرێ بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا باس لەڕێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان كرا لەگەڵ چۆنێتی جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەی كەماون و پێویستە جێبەجێ بكرێن و پە‌یوە‌ستن بەدامودەزگاكانی حكومەت.

بەپێی میدیاى یەکێتى، هەروەها هەردوو پێشنیاریان کردووە كۆبوونەوەكان بەردەوامییان هەبێت بۆ سەرخستنی تەواوی رێكەوتنەكەی نێوان یەكێتی و گۆڕان كە ئەمەش رەنگدانەوەی باشی دەبێت لەسەر هاوپەیمانێتی كوردستان و چۆنێتی چوونە نێو هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

News Code 2360

Your Comment

You are replying to: .
captcha