کوردپرێس:
بەپێی میدیاى فەرمیى یەکێتى، کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە دەباشان بەڕێوەچوو، بۆ تاووتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بەكاروباری حكومەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێی سلێمانی.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا هاوڕابون كە كێشە هەنوكەییەكانی ئەمڕۆی كوردستان و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان پێویستی بەهەماهەنگی زیاتری هەردوولا هەیە و پێویستە هەنگاوی جدی و عەمەلی بنرێ بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان.
هەر لەکۆبوونەوەکەدا باس لەڕێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان كرا لەگەڵ چۆنێتی جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەی كەماون و پێویستە جێبەجێ بكرێن و پەیوەستن بەدامودەزگاكانی حكومەت.
بەپێی میدیاى یەکێتى، هەروەها هەردوو پێشنیاریان کردووە كۆبوونەوەكان بەردەوامییان هەبێت بۆ سەرخستنی تەواوی رێكەوتنەكەی نێوان یەكێتی و گۆڕان كە ئەمەش رەنگدانەوەی باشی دەبێت لەسەر هاوپەیمانێتی كوردستان و چۆنێتی چوونە نێو هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
Your Comment