کوردپرێس:
"مەھدی شوشتەری" سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی یارمەتیدان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی ئێران و ھەرێمی كوردستان و ناساندنی توانا ھەناردەكارییەكانی ئێران، دووەمین پێشانگای تایبەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ٢٢ تا ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ كۆمپانیای باوەڕپێكراو لە ناوەندی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو كۆمپانیانە لە ١٥ گروپی جیاوازی كاڵا و خزمەتگوزارییەكانی وەك مەوادی خۆراكی و وشكە و فەرش و ئامێر و كاری دەستی و جلوبەرگ و پیشەسازی بینا و پێداویستی ناوماڵ و پزیشكی و پێداویستی ئۆتۆمۆبێل و ئامێری بەخێوكردنی ئاژەڵ و باڵندە و پیشەسازی چاپ بەشداری دەكەن، نوێترین كاڵا و توانا ھەناردەكارییەكانی خۆیان نمایش دەكەن.
Your Comment