گۆڵف کەی ستۆن: بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی شێخان 20 لە سەد زیادی کردووە

بەشی جیهان- کۆمپانیای نەوتی گۆڵف کەی ستۆنی بەریتانی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا دەڵێت لە کێڵگەی شێخانی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت 20 لە سەد زیادی کردووە.

کوردپرێس:

کۆمپانیای گۆڵف کەی ستۆن کە لە 2007ەوە لە کێڵگەی نەوتی شێخانی هەرێمی کوردستان سەرقاڵە بە دەرهێنانی نەوتەوە لە بەیاننامەیێکدا باسی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیە بە ڕێژەیێکی بەرچاو کردووە.

جۆن هاریس بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایە لە بەیاننامەیێکدا دەڵێت سەرباری کێشەکانی کۆرۆنا بیرێکی نوێ لەو کێڵگەیە کراوەتەوە و چاوەڕوان دەکەین نەوتی خاو لەو کێڵگە بگاتە 55 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.

بە گوێرەی بەیاننامەی کۆمپانیای گۆڵف کەی ستۆن بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە چوار مانگی یەکەمی 2021دا گەشتۆتە نزیکەی 44 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و نزیکەی 20 لە سەد بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردبوو.

ئەو کۆمپانیایە دەشڵێت 100 ملوێن دۆلاری بۆ خەرج کراوە ئەوەش وەک حەقدەستی ساڵی ڕابردوو و مووچەی پاشەکەوتکراوی 2020 و 2019. هەروەها هیوای ئەوەشی خواستووە کە هەرێمی کوردستان دیکەی قەرزەکانی ئەو کۆمپانیایە خەرج بکات.

News Code 2355

Your Comment

You are replying to: .
captcha