کوردپرێس:
شێخ نەهرۆ محمد كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان لە بەیاننامەیێكدا رایگەیاند، ئەو كەسانەی بانگەواز بۆ وێرانكردنی پیرۆزییەكانی مسوڵمانان دەكەن لەناویشیاندا مەرقەدی ئیمام ئەبی حەنیفە نوعمان رەزای خوای لێبێت، خۆشكردنی ئاگری ئاژاوەگێڕییە و حەڵاڵ كردنی هەموو بەهاكانی خێر و ئاشتی و رەحمەتە كە خوا حەرامی كردووە.
ڕوونیشی كردەوە، ئەو دەنگە نەشازانەی داوای ڕووخاندن و وێران كردنی مەرقەدی پیرۆزی ئیمام ئەبی حەنیفە دەكەن ئارامی لێبڕیوین و داوا دەكەین هەمو ئەو ئاژاوەگێڕیانە رابگیرێن كە مەبەست لێی خوێنڕشتنی بێتاوانەكانە كە خوا حەرامی كردوە، لەكاتێكدا تاوەكو ئێستاش كردارەكانی تایەفەگەرێتی قێزەوەن وەكو یادگاریەكی تاڵو بێزاركەر لەیادماندا ماونەتەوە.
شێخ نەهرۆ محمد كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهاندا داوای لە حكومەتی عێراق كرد، ئاسایشی ماڵەكانی خوا بپارێزێت و لەرێگای هێزە ئەمنیەكانیەوە ئاسایشیان بۆ دابین بكات.
Your Comment