بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر شەشۆ، بە کوردستان24ی راگەیاندووە حکوومه‌تی عێراق ئێستا ناونیشانی نوێ به‌و هێز و گرووپانه ده‌دات، که به‌گوێره‌ی رێککه‌وتنه‌که ده‌بێت شنگال جێ بهێڵن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی به‌و هێز و گرووپه چه‌کدارانه بدات، بۆ ئه‌وه‌ی له شنگال بمێننه‌وه، که له‌ڕاستیدا هه‌ر ئه‌و گرووپ و هێزانه‌ن بوونه‌ته هۆکاری جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌و رێککه‌وتنه، به‌تایبه‌ت چه‌کدارانی په‌که‌که و حه‌شدی شه‌عبی.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ گوتیشی: نەتەوە یەکگرتووەکان وەک پیویست کاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال نەکردووە، لەکاتێکدا دەیان کەمپی ئاوارەکان له عێراق داخراون و ئاوارەکان گەڕێندراونەتەوە سه‌ر زێدی خۆیان، بەڵام هیچ زەمینەسازیەک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال نەکراوە.
فەرماندەی هێزه‌کانی ئێزیدخان جه‌ختیشی کرده‌وه، هه‌موو به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێ نه‌کردنی رێککه‌وتنی شنگال ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی حکوومه‌تی عێراق، که له‌ڕساتیشدا حکوومه‌تی عێراق به‌هیچ شێوه‌یێک باوه‌ڕی به‌و رێککه‌وتنه نییه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئاست چاوه‌ڕوانییه‌کانمان نه‌بووه به‌رامبه‌ر به‌و رێککه‌وتنه، چوونکه له ئه‌رکی چاودێریکردنیدا، هیچ فشارێکی بۆ کاراکردنی ئه‌و رێککه‌وتنه به‌کارنه‌هێناوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment