بەپێی هەواڵی کوردپرێس، واین مارۆتۆ گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش تویتێکی بە زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاو کردەوە و تیایدا نووسیوویەتی: "لە میانی ئەم مانگەدا تا ئێستا، لەگەڵ ھاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا، 13 ئۆپەراسیۆنمان دژبە داعش ئەنجام داوە".
ناوبراو راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەروەها رێگریی لە سێ تیرۆریستی داعش کراوە کە بە نیازبوون کردەی تیرۆریستی دژبە هاووڵاتییانی عێراق و سووریا ئەنجام بدەن.
سەرچاوە: کوردستان تی ڤی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment