پەیامی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ساڵیادى کەوتنى مووسڵدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەساڵیادى کەوتنى مووسڵدا رایگەیاند، بیرهێنانەوەى ئەو رووداوە دەری‌دەخات کە گەل یەک بژاردەى لەبەردەمدایە ئەویش یەکێتى و هەماهەنگیى نێوانیانە. 

کوردپرێس:

کازمى ئەمڕۆ هەینى لە تویتێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، لە رۆژانێکى وەک ئەمڕۆدا لە ٢٠١٤ عێراق کەوتە نسکۆوە، دواتر گەل بەسەرکەوتوویی و یەکگرتوویی لەبەردەم مێژویدا تێیپەڕاند.

دەشڵێت "بیرهێنانەوەى ئەم رووداوە جەختکردنەوەیە لەپێویستى یەکێتى و هەماهەنگى عێراقییەکان لەپێناو ئاشتى و پەرەپێدان، چونکە پەرتەوازەییان کارەسات دەبێت بۆ خۆیان و جیهان".

News Code 2336

Your Comment

You are replying to: .
captcha