کوردپرێس:
شنۆ ئەشقی لە نووسینێکدا کە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە نووسیویەتی "شاندێکی هاوبەشی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی پارێزگای دھۆکمان کرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەو دەڤەرانەی سەر سنور کە لە لایەن سوپای تورکیا بەبەر دەوامی بۆردومان دەکرێت".
دەشڵێت "لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی سوپای تورکیا بەدرێژایی ١٠-١٥کم لە دواخاڵی سەنگەری پێشمەرگەوە دوورە، هەڵمەتێکی فراوانی سوتاندن و بڕینەوەی دارو درەخت و تاڵان کردنی ماڵ و سامانی گوندنشینانی دەستپێکردووە".
شنۆ ئەشقی ئاماژەی بەوەشداوە "تەنها لەم مانگەدا دەیان گوندو دێهات زێدی خۆیان بەجێ هێشتووە لەبارودۆخێکی ناهەموارو پڕ لەمەترسی و دڵەڕاوکێ دا دەژین".
Your Comment