پەرلەمانتارێکی یەکێتی: تورکیا دەستی کردووە بەهەڵمەتێکی فراوانی تاڵانکردنی ماڵ و سامانی گوندنشینانی دهۆک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شنۆ ئەشقی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، "تورکیا هەڵمەتێکی فراوانی سووتاندن و بڕینەوەی دار و درەخت و تاڵان کردنی ماڵ و سامانی گوندنشینانی دەست پێکردووە".

کوردپرێس:

شنۆ ئەشقی لە نووسینێکدا کە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە نووسیویەتی "شاندێکی هاوبەشی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی پارێزگای دھۆکمان کرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەو دەڤەرانەی سەر سنور کە لە لایەن سوپای تورکیا بەبەر دەوامی بۆردومان دەکرێت".

دەشڵێت "لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی سوپای تورکیا بەدرێژایی ١٠-١٥کم لە دواخاڵی سەنگەری پێشمەرگەوە دوورە، هەڵمەتێکی فراوانی سوتاندن و بڕینەوەی دارو درەخت و تاڵان کردنی ماڵ و سامانی گوندنشینانی دەستپێکردووە".

شنۆ ئەشقی ئاماژەی بەوەشداوە "تەنها لەم مانگەدا دەیان گوندو دێهات زێدی خۆیان بەجێ هێشتووە لەبارودۆخێکی ناهەموارو پڕ لەمەترسی و دڵەڕاوکێ دا دەژین".

News Code 2332

Your Comment

You are replying to: .
captcha