دادگای تێهەڵچوونەوەی تورکیا سزای زیندانی کردنی لەیلا گوڤەنی پەسەند کرد

بەشی تورکیا- دادگای تێهەڵچوونەوەی ئامەد تانەی پارێزەرەکانی لەیلا گوڤەن رەتک ردەوە و سزای 22 ساڵ و 3 مانگ زیندانی کردنی بەسەر ئەو سیاسەتمەدارەدا سەپاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی 21ی کانوونی یەکەمی 2020 نۆیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بە تۆمەتی ئەندام بوون و پڕوپاگەندەکردن بۆ پەکەکە سزای 22 ساڵ و 3 مانگ بەند کردنی بۆ لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان و هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە) دەکرد ئەمڕۆ هەینی دادگای تێهەڵچونەوەی ئامەد سزاکەی پەسەندکرد.

دادگا ئەمڕۆ بە پاساوی ئەگەری هەڵاتنی لە تورکیا، بڕیاری دا بە هێشتنەوەی لەیلا گوڤەن لە زیندان، بەڵام پارێزەرانی دەتوانن تانە لە بڕیاکەی دادگا بگرن و داوای پێداچونەوە بکەن.

31ی کانونی دوەمی 2018 لەیلا گوڤەن خرابوە زیندانەوە، لە دوایین هەڵبژاردنە گشتییەکانی تورکیا کە لە 24ی حوزەیرانی 2018 بەڕێوەچوو، لەسەر لیستی هەدەپە لە بازنەی جۆلەمێڕگ هەڵبژێردرا و بوە پەرلەمانتار، بەڵام ئازادنەکرا و لە گرتوخانە مایەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2330

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha