بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای دەستکەوتنی زانیاریی ورد، تیمەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ، توانییان دەست بەسەر چوار ڕۆکێتی کاتیۆشادا بگرن، کە لە چوار سەکۆدا جێگیرکرا بوون و ئامادەکرا بوون بۆ تەقاندنیان.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، سەکۆ موشەکییەکان لە ناوچەی زەنبوری سەر بەپارێزگای دیالە دۆزراونەتەوە، کە هاوسنوری پارێزگای سەڵاحەدینە و ئامادەکرابون بۆ بەئامانجگرتنی بنکەی ئاسمانی بەلەد.
دوای دۆزینەوەی مووشەکەکان لەلایەن شارەزایانی کۆنتڕۆڵی تەقەمەنییەوە پووچەڵ کراونەتەوە.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment