بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەهدی شوشتەری، سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیێكدا بڵاوی كردەوە، كە لە لایەن هاووڵاتیانیه هەرێمی كوردستانەوە زۆر لەبارەی لابردنی ڤیزا لەنێوان و ئێران و هەرێم پرسیار دەكرێت، لابردنی ڤیزا پێش وەختە ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی بڕیاری لەسەر داوە و مەرجی بۆ داناوە .
ڕاشیگەیاندووە، بڕیاری لابردنی ڤیزای ٤٥ رۆژەی نێوان ئێران و عێراقی بە مەرجی ئەنجامدانی كاری هاوشێوە لەلایەن عێراقەوە دەركراوە بەم شێوەیە جێبەجێ كردنی بابەتی لابردنی ڤیزا بەندە بە رەزامەندی حكوومەتی عێراقەوە.
دەقی ڕوونكردنەوەكە :
ئاماژە بە پرسیاری زۆری هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستانی عێراق لەسەر هەڵگرتنی ڤیزای نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق، ئاگادارتان دەكەینەوە ئەنجومەنی وەزیرانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەمە ۹ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بڕیاری لابردنی ڤیزای ٤٥ رۆژەی نێوان ئێران و عێراقی بە مەرجی ئەنجامدانی كاری هاوشێوە لەلایەن عێراقەوە دەركرد.
بەم شێوەیە جێبەجێ كردنی بابەتی لابردنی ڤیزا بەندە بە رەزامەندی حكوومەتی عێراق و واژۆكردنی رێكەوتنامەی هەڵگرتنی ڤیزای نێوان هەردوو وڵاتەوە.
سەرچاوە: خەڵک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment