بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بەدواداچوونیان کردووە بۆ ئەو خەزێنەی لە گوندی سرێشمەی سەر بە خەلیفان دۆزراوەتەوە.
رووداوەکە بۆ 7ی حوزەیران دەگەڕێتەوە کاتێک شۆفێرێکی حەفارە بەناوی لە زەوی کەسێک لە گوندی سرێشمە کار دەکات لە کاتی کارکردندا حەفارەکە خەزێنەیەک دەدۆزێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستوەتەڕوو، تاوەکوو دوێنێش خەزێنەکە لە سرێشمە بووە و لە دوێنێوە براوەتە بۆ سۆران و تیمێک سەرقاڵی پشکنین لەبارەیەوە، ئەوەی ھەیە مێژووی ئەم خەزێنە کۆنە، ڕەنگە بۆ سەردەمی میرنشینی داسنێ یان پێش میرنشینی سۆران بگەڕێتەوە، ئەم خەزێنە بەھایێکی مێژویی گەورەی ھەیە، دەبێت تیمێکی پسپۆڕ لێکۆڵینەوەی زانستی لێبکات و پاشان وەک کەنزێکی مێژوی گرنگ بخرێتە مۆزەخانەی نیشتیمانی.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment