بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئامادەی بوو، ڕۆڵی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان لە قووڵ کردنەوەی کولتووری پێکەوەژیان و تەبایی و یەکتر قبووڵ کردنی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان و بیری نیشتمانپەروەری و ئایینپەروەری، بەرز هەڵسەنگێنرا.
یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پشتگیریی خۆی بۆ هەوڵەکانی تایبەت بە نووسینەوەی دەستووردا دووپات کردەوە، هەروەها دەستووریان لەسەر بنەمای هاوڵاتی بوون و ڕەچاو کردنی ئایینی ئیسلام وەک یەکێک لە سەرچاوەکانی داڕشتنی و ڕێزگرتن لە تایبەتمەندیی ئایینەکانی دیکە و ئازادییەکانیان بە پێویست زانی بە شێوەیەک ئایین نەکرێتە بابەتێکی سیاسی.
نێچیرڤان بارزانی و کردەوە، "کۆمەڵگەی کوردستان کۆمەڵگەیێکی ئایینییە، بۆیە مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵ و کاریگەریی زۆریان لەسەر کۆمەڵگە و ئاڕاستەکردنی هەیە و لەمبارەوە دەتوانن ڕۆڵی ئەرێنیی خۆیان لە پتەو کردنی بنەما کۆمەڵایەتییەکان و ئاشتەواییی کۆمەڵایەتی و ناتوندوتیژی و ڕەتکردنەوەی توندڕەویدا بگێڕن".
هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، کارەکانی بۆردی وتاری ئایینی، دۆخ و گوزەرانی مامۆستایانی ئایینی و خوێندنی ئایینی لە کوردستان، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment