نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان کۆ بووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆمەڵگەی کوردستان کۆمەڵگەیێکی ئایینییە، بۆیە مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵ و کاریگەریی زۆریان لەسەر کۆمەڵگە و ئاراستەکردنی هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئامادەی بوو، ڕۆڵی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان لە قووڵ کردنەوەی کولتووری پێکەوەژیان و تەبایی و یەکتر قبووڵ کردنی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان و بیری نیشتمانپەروەری و ئایینپەروەری، بەرز هەڵسەنگێنرا.

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پشتگیریی خۆی بۆ هەوڵەکانی تایبەت بە نووسینەوەی دەستووردا دووپات کردەوە، هەروەها دەستووریان لەسەر بنەمای هاوڵاتی بوون و ڕەچاو کردنی ئایینی ئیسلام وەک یەکێک لە سەرچاوەکانی داڕشتنی و ڕێزگرتن لە تایبەتمەندیی ئایینەکانی دیکە و ئازادییەکانیان بە پێویست زانی بە شێوەیەک ئایین نەکرێتە بابەتێکی سیاسی.

نێچیرڤان بارزانی و کردەوە، "کۆمەڵگەی کوردستان کۆمەڵگەیێکی ئایینییە، بۆیە مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵ و کاریگەریی زۆریان لەسەر کۆمەڵگە و ئاڕاستەکردنی هەیە و لەمبارەوە دەتوانن ڕۆڵی ئەرێنیی خۆیان لە پتەو کردنی بنەما کۆمەڵایەتییەکان و ئاشتەواییی کۆمەڵایەتی و ناتوندوتیژی و ڕەتکردنەوەی توندڕەویدا بگێڕن".

هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، کارەکانی بۆردی وتاری ئایینی، دۆخ و گوزەرانی مامۆستایانی ئایینی و خوێندنی ئایینی لە کوردستان، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2292

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha