کوردپرێس:
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌میدیای پارتی "ئەگەر بەغدا 320 ملیار دینار نەنێرێت ئەوا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بژاردە و جێگرەوەی دیكەی دەبێت، بەڵام سه‌ره‌تا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ ره‌وانه‌كردنی به‌شه بودجه‌ی كوردستان و پرسی دابه‌شكردنی مووچه‌ش له كاره له پێشینه‌كانی حكومه‌ته".
وتەبێژی حكوومەتی ھەرێم وتیشی: "حكوومەتی ھەرێم درێخی نەكردووە بۆ دابینكردنی مووچە و درێخیش ناكات، لە ماوەی رابردوودا قەرزی كردووە، بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران دابین بكات، ئێستاش ئامادەیە رێكاری یاسایی و گونجاو بدۆزێتەوە، بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان دابەش بكات".
راشیگەیاند: "لەسەر ئەم پرسە گفتوگۆمان لەگەڵ بەغدا كردووە، ھەروەھا بە نووسراو ئاماژە بەو بابەتە دەكرێت، تەئكیدیش لەوە دەكەینەوە ئەو بابەتە ھیچ پەیوەندییێكی بە یاسای پڕكردنەوەی بودجەی عێراقەوە نییە، بەڵكوو ئەمە شایستەی خەڵكی ھەرێمی كوردستان.
Your Comment