بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له پهیامێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی ئێکس نوسیویەتی، " شەوی رابردوو لە بەغدا بەشداریم لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کرد و لە کۆبونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات و ئەو تەحەددایانەی کە ڕوبەڕومان دەبنەوە، ئەوە جگە لە پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە پابەندبوونمان دوپاتکردەوە بۆ هەنگاونان بەرەو پێشەوە لەگەڵ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، جێبەجێکردنی ئەرکەکانمان، و گەیشتن بە ئەولەویەتەکانی نیشتمانی، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکردنی هاوڵاتیانەوە هەیە".
بارزانی ئهوهشی خستهڕوو، "هەروەها جەختمان لە گرنگی جێبەجێکردنی بڕیاری سنووردارکردنی چەک بۆ دەوڵەت کردەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی حوکمی یاسا و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق".
Your Comment