کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی ئێکس لە پەیامێکدا ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداری لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، باسیان لە دۆخی وڵات و ئەو ئالنگارییانە کردووە کە ڕوبەڕویان دەبنەوە.

بارزانی دەشڵێت، پەرەسەندن و گۆڕانکارییە هەرێمییەکانیان خستووەتەڕوو، لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی و کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاندووە، پاڵپشتیی هەرێمی کوردستان و کارکردنی هاوبەشی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتکردووەتەوە بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکوومەتەکەی بەشێوەیەک کە لە خزمەتی سەرجەم پێکهاتەکان و بەدیهێنانی بەڵێنەکان بێت کە بە گەل دراون.

News ID 227668

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha