کوردپرێس: بەگوێرەی سەرچاوەکان که بۆ ماڵپهڕی الحره قسهیان کردووه، تاران وەڵامێکی روونی بە قبووڵکردن یان رەتکردنەوەی ئەم داواکەرییەی زەیدی پێشکەش نەکردوه، هاوکات پێشبینی ئەوەی کرد کە ئێران بە شێوازێکی نەرێنی مامەڵە لەگەڵ داواکارییەکە بکات، ئەوەش لەسەر بنەمای سەردانەکەی ئەم دواییەی زهیدی بۆ واشنتن و واژۆکردنی رێککەوتننامە لەلایەن حکومەتەکەیەوە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا.
عهلی زهیدی ڕۆژی پێنجشەممە (۲۳ی ۷ی ۲۰۲۶) گەیشتە تاران و چاوی بە مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران کەوت و هەردوولا ئامادەی واژۆکردنی ژمارەیەک رێککەوتننامە و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بوون.
سەردانەکە دوای چەند رۆژێک لە سەردانی عهلی زهیدی بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکان هات لە نێوان ۱۳ تا ۱۸ی تەمموزدا، کە تێیدا چاوی بە دۆناڵد ترهمپ، سهرۆکی ئهمریکا کەوت. هەردوولا هاوبەشییەکی ستراتیژییان لە نێوان بەغدا و واشنتندا راگەیاند، لە یەکەم گەشتی دەرەوەی زێدی لە کاتی دەستبەکاربونی وەک سەرۆک وەزیران لە مانگی ئایاردا.
داواکارییەکەی عێراق سەبارەت بە هورمز بایەخێکی تایبەتی بۆ بەغدا هەیە، کە پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت بۆ دابینکردنی زیاتر لە ۹۰%ی داهاتە گشتییەکانی و بەشێکی زۆری ئەو هەناردەکردنانە بەو گەروەدا تێدەپەڕن.
پێش هەڵگیرسانی جەنگ، عێراق مانگانە نزیکەی ۹۰ ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی گەروی هورمزەوە هەناردە دەکرد، بەڵام ئەو ژمارەیە لە مانگی نیساندا بۆ نزیکەی ۱۰ ملیۆن بەرمیل دابەزی.
ئابووری عێراق نزیکەی بە تەواوی لەسەر نەوت دامەزراوە، بە جۆرێک داهاتی نەوت مووچەی کەرتی گشتی دابین دەکات. دابەزینی توندی داهاتەکان هەڕەشەی ڕووخانی ئەو شێوازە دەکات.
Your Comment