بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێراقچی لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (X) بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی: «دڵسۆزانەترین پێزانینی خۆمان ئاراستەی وڵاتی برا عێراق؛ حکوومەت، گەل و مەرجەعە باڵاکان دەکەین، بەبۆنەی میوانداریکردنی شایستە و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی شکۆدار و بەهێزی بەڕێکردنی ئیمامی شەهیدمان، بە بەشدارییەکی بەرفراوان و پڕ لە جۆش و خرۆشی خەڵک.»
ناوبراو دەشڵێت: «پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق، لە سنوورە جوگرافیاییەکان و هاوسێیەتی تێدەپەڕێت، ڕەگی لە مێژوویەکی هاوبەش، بەهاگەلێکی نەمر و چارەنووسێکی یەکگرتوودا هەیە.»
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە: «سوپاسگوزاری سەخاوەت و ڕەسەنایەتی عێراقین بۆ ئەم هاوڕێیەتی و دڵسۆزییە بەهادارە.»
Your Comment