کێ وڵاتی ئیمارات بەڕێوە دەبات؟/ دڵشاد مەجید

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی پاش کشانەوەی هۆنگ کۆنگ لەژێر ڕکیفی بەریتانیا، بۆشایی ڕۆڵی بازرگانیی و دارایی جیهانی پڕ کردەوە، ئێستا لە وەرچەرخانێکی ستراتێژیدا بووەتە بنکەی سەرەکیی کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان لە ناوچەکەدا؛ ئامادەبوونێک کە بە وتەی ژمارەیەک لە چاودێران بەشە هەستیارەکانی ئەمنی و دارایی ئەو وڵاتەی خسۆتەژێر کونترۆڵی ئیسرائیلەوە.

🔹ئێرانیەکان دەڵێن: لە هەر حەوت میرنیشینەکە ٦ میرنیشین پەیوەندیان بەئێران کردووە، کە ئێمە لەگەڵ سیاسەتی میرنشینی ( ئەبوو زەبی) نین!!

🔹ئیمارات؛ دەسەڵاتی دەوڵەت یان کاریگەری کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان؟

🔹٨ کۆمپانیای گرنگی ئیسرائیل، ئیمارات بەڕێوە دەبات.

بەگوێرەی  هەندێک ئاماری نوێ بۆ ساڵانی ۲۰۲۵-۲۰۲۶:

ژمارەی هاووڵاتیانی ڕەسەنی ئیمارات (ئیماراتییەکان) لە نێوان (١،٢ تا ١،٤) ملیۆن کەسە، لە کاتێکدا کۆی دانیشتووانی ئیمارات نزیکەی ١٠ تا ١١،٥ ملیۆن کەسە. بەوپێیە بێت ئەمرۆ  ڕێژەی ئیماراتیەکان لەکۆی دانیشتوانی ئیمارات ( نزیکەی ١٠٪ بۆ ١٢٪) پێک دێنێت.

گەورەترین گردبوونەی هاووڵاتیانی ئیمارات لەم ئیماراتەکانی ( ئەبو زەبی و دوبەی و شاریقەیە) تەنیا لە دوبەی (٣٠٠) هەزار ئیماراتی  دەژیت!!

ئیمارات لەحەوت میرنشین  پێک دێت

🔹 ١- ئەبوزەبی. حاکمەکەی(محمد بن زاید النحیان) و لەهەمان کاتدا، سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیشە.

🔹 ٢- دوبەی. حاکمەکەی محمد بن ڕاشید مەکتومە، لەهەمان کاتدا جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیماراتیشە.

🔹 ٣-شارجە. حاکمەکەی سوڵتان بن محمد القاسمیە.

🔹 ٤-عەجمان.حاکمەکەی حومەید بن ڕەشید النوایمە.

🔹 ٥-ئوم القوین.حاکمەکەی سعود بن ڕەشید الموعەلە

🔹٦- ڕاس الخیما.حاکمەکەی سعود بن سەقر قاسمیە.

🔹 ٧-فوجەیرە.حاکمەکەی حەمەد بن محمد الشرقیە.

🔴پرسیار ئەوەیە کێ ئیمارات بەڕێوە دەبات؟

دوای کۆتایی هاتنی روڵی هۆنگ کۆنک لەساڵی ١٩٩٧، گەرانەوەی بۆژێر  سەروەری ووڵاتی چین ،  ئەو ڕۆڵە بازرگانی و داراییەی جیهان گواسترایەوە بۆ ئیمارات ، ئێستا ئیمارات بۆتە گەورەترین ناوەندی بازرگانی و دارایی جیهان.

ئەم گۆڕانکاریە پەیوەندیەکی گرنگی هەیە بەڕۆڵی  کۆمپانیایەکانی ئیسرائیلی، ئێستا زۆربەی بوارە هەستیارەکانی ئاسایش و دارایی و بارزگانی و سەربازی لەژێر کۆنترۆڵی کۆمپانیا ئیسرائیلەکانە. گەورەبوونی ئەو ڕۆڵەی ئیسرائیلیش دوای ڕێکەوتنی ئیبراهیمی نیوان ئیمارات و ئیسرائیل دێت کە لە ٢٠٢٠/٩/١٥ لەواشنتن ئیمزا کرا.

کۆمپانیاکانیش ئەمانەن:

١- OurCrowd

لەبواری وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری کاردەکات.یەکەم کۆمپانیای سەرمایەگوزاری ئیسرائیلی بوو کە مۆڵەتی فەرمی لە ئەبو زەبی وەرگرت. لە بوارەکانی زیرەکی دەستکرد، تەکنەلۆژیای پزیشکی، کشتوکاڵ و FinTech چالاکە.

٢. Liquidity Group

لەبواری تەکنەلۆژیای دارایی (FinTech) کاردەکات. کارەکەشی وەبەرهێنان و دابینکردنی داراییە بۆ کۆمپانیا نوێیەکا.

٣. Check Point Software Technologies

لەبواری ئاسایشی سایبەری کاردەکات،یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی پاراستنی تۆڕی ئەنتەرنێت و داتا لە جیهان.خزمەتگوزاری بۆ دامەزراوە دارایی و حکومییەکانی کەنداوی عەرەبی دابین دەکات.

٤. CyberArk

لەبواری ئاسایشی سایبەری کاردەکات.تایبەتە بە پاراستنی هەژمار و ناسنامە دیجیتاڵییەکان، لە بازاڕی کەنداو و ئیمارات.

٥. Wiz

لەبواری پاراستنی کلاود (Cloud Security).

کاردەکات

* پاراستنی داتاکان لە دزین یان بڵاوبوونەوە.

* ڕێگریکردن لە هێرشە ئەلیکترۆنی و سایبەرییەکان.

* بەڕێوەبردنی مۆڵەت و دەسەڵاتی بەکارهێنەران، بۆ ئەوەی تەنها ئەو کەسانە بگەن بە داتاکان کە مۆڵەتیان هەیە.

* نهێنی‌کردن (Encryption) ی داتاکان لە کاتی گواستنەوە و هەڵگرتنیان.

* چاودێری بەردەوامی سیستەمەکان بۆ دۆزینەوەی هەر چالاکییەکی گومان‌لێکراو یان هەوڵی هێرش

٦. Watergen

لەبواری ئاو و ژینگە کاردەکات، تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی ئاو لە شێوازی تەم و شڵەژانی هەوا و بارانی دەستکرد

٧. Israel Aerospace Industries

لە بواری فڕۆکەسازی و بەرگری کاردەکات، بەشداری لە پێشانگاکانی بەرگری لە ئەبو زەبی کردووە. لە بوارەکانی درۆن، ڕادار و سیستەمە سەربازییەکان کار دەکات.

٨. Rafael Advanced Defense Systems

لەبواری تەکنەلۆژیای سەربازی کاردەکات. ناسراوە بە بەرهەمەکانی مووشەک و سیستەمی بەرگری هەوایی.لە چەندین پێشانگای سەربازی لە ئیماراتدا ئامادە بووە.

کێ وڵاتی ئیمارات بەڕێوە دەبات؟/ دڵشاد مەجید

🔴لێرەوە بەڕوونی بۆمان دەردەکەوێت ئەم ئامادەبوونەی کۆمپانیا ئیسرائیەکان وای کردووە  کاریگەرییەکی بەرچاویان لە هەندێک بوارە هەستیارەکانی ئیماراتدا هەبێت و  کۆنترۆڵی زۆر بوار بکەن.  ئیمارات بۆتە پێگەو بنکەیەکی سەرەکی ئیسرائیل لەناوچەکە. ئیسرائیل لەڕێگای ئیماراتەوە، توانیویەتی:-،

🔺دەستوەردان لەزۆربەی کێشەکانی ناوچەکە بکات، بەتایبەتی ئەو ووڵاتانەی دژ بەئیسرائیلن، هەر عێراقەوە بگرە تا لیبیاو سودان و یەمەن و جەزائیر و سۆماڵ.

🔺ئیسرائیل لە ڕێگای  کۆنترۆڵکردنی سیستەمی دارایی  و بانکی ئیماراتەوە، توانیوەیەتی بەسەدان ملیۆن دۆلاری دزراوی ووڵاتانی ناوچەکە سپی بکاتەوە، دواتریش وەک کارتێک دژی خاوەن پارەکان بەکار بهێنێ.

🔺ئێستا  میرنشینی ئەبو زەبی ، بەتەواوەتی کەوتۆتە ژێر رکێڤی ئیسرائیل، بە گوێرەی زانیاریەکانی ئێران، هەر شەش ئیماراتەکەی تری ئیمارات پەیوەندیان بە ئێران کردووە، کەئەوان دژی هەڵسوکەوتی حاکمی ئەبوزەبین، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو سیاسەتە نین.

🔺 بۆیە بەلاتانەوە سەیر نەبێ ئەو کەس و لایەن و  سیاسی و سەرمایەدارانەی کوردو عەرەب و تورک و ئێرانی سەردانی ئیمارات دەکەن، سەرمایەی لە ئیماراتدا هەبێت، بە شێوەیەک لە شێوەکان لەگەڵ سیستەمێکی دارایی پەیوەندیدار دەبێت کە کۆمپانیا ئیسرائیلی و ڕۆژئاوایی تێیدا ڕۆڵیان هەیە. دەکرێ هەر ئەمەش هۆکار بێ کە زۆربەی سیاسی و سەرمایەدارەکان، بەهیچ شێوەیەک هەڵویستی سیاسی خۆیان دژی ئیسرائیل دەرنابڕن.

🔴سەرچاوەی زانیاری سەبارەت بە کۆمپانیاکان، ئاژانسی رۆیتەرزە

News ID 227506

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha