بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە پاداشتێکی دارایی شایستە بدرێتە ئەو کەسانەی کە زانیاریی دروست لەبارەی پارەی دزراوی گشتییەوە پێشکەش دەکەن، ئەمەش وەک پێزانینێک بۆ ڕۆڵی نیشتمانییان و پشتیوانییان لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
نوسینگەی عەلی زەیدی ئاشکرای کردووە کە بەمزووانە لینکێکی تایبەت بە پەیوەندیکردن بۆ گەیاندنی زانیارییەکان بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.
Your Comment