بەپێی هەواڵی کوڕدپرێس، لە پەیامەکەیدا، شێخ جەنگی ئاماژەی بەوە کردووە کە ماوەی ١١ مانگە براکەی و ژمارەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە بە شێوازێکی نادادپەروەرانە لە زینداندا هێڵراونەتەوە. ناوبراو کێشەکە بە تەواوی بە "سیاسی" وەسف دەکات و ڕووی دەمی دەکاتە بەرپرسانی باڵای هەرێم (مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی) و دەڵێت: "فەرموون بە جوهدێک یاسا سەروەر بکەن و ئەم دۆخە قورسە یەکلایی بکەنەوە."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ئاوات شێخ جەنگی هۆشداری لە لێکەوتە کۆمەڵایەتییەکانی ئەم دۆسیەیە دەدات و ڕایگەیاندووە: "ئەگەر براکانم تاوانبارن، لەسێدارەیان بدەن! ئەگەر شتێکی تریشە، کۆتایی بەم ستەمە بهێنن کە ماڵی دەیان خێزانی وێران کردووە و پێشمەرگەکان ئازاد بکەن.
ئاوات شێخ جەنگی تاڵەبانی لە پەیامێکی تونددا ڕەخنە لە بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی لاهووری برای و هاوڕێکانی دەگرێت، و داوا لە سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەکات دەستبەجێ کۆتایی بەو دۆخە بهێنن.
News ID 227472
Your Comment