بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قایمقامی شنۆ ڕایگەیاند: بەبۆنەی هەفتەی پیشەسازی دەستیەوە، پێشانگایەکی پیشەسازی دەستی و جلوبەرگی کوردی بە بەشداری ٢٠ هۆنەرمەندی شنۆیی لە بوارەکانی (تاشینی بەردە بەنرخەکان، دیزاین و دوورینی جلوبەرگی کوردی، چنینە ڕەسەنەکان، بووکەڵەچنین، گەچکاری و گوڵدۆزی) لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ناوەندی پەرپێدانی هزری منداڵان و مێرمنداڵانی ئەم شارۆچکەیە کرایەوە.
عەبدولسەلام مامعەزیزی زیادی کرد: ئامانج لەم پێشانگایە ڕەخساندنی کەشێکی تەبایی و شادی، ناساندنی تواناکانی ژنان لە بواری کارسازی و پیشەسازی دەستی، پەرەپێدانی کلتووری پشتگیریکردن لە بەرهەمە ناوخۆییەکان و پیشەسازی دەستی، و هەروەها بەستنەوەی بەها کلتوورییەکانە بە چالاکییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: گرنگیدان بە پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکانی ژنان و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام، تەندروست و گونجاو لەگەڵ شکۆی خێزانەکان، لەگەڵ ڕەخساندنی زەمینەی کار و پیشە ماڵییەکان، لە کارە لەپێشینەکانی دەوڵەتی چواردەیەمە.
Your Comment