بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە محەمەد ئەمین قەرەیلانی بۆ چارەسەرکردنی کچەکەی چووەتە نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی ئەرسین ئەسڵان لە دیلۆک.
محەمەد ئەمین قەرەیلان کاتێک سەرقاڵی چاودێری کچەکەی بووە جەڵتەی دڵ لێی داوە و لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کردوە.

تەرمەکەی محەمەد ئەمین قەرەیلان براوەتە مەیتخانەی گۆڕستانی یەشیلکەنتی دیلۆک، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمەکەی لە گۆڕستانی گەڕەکی ساکلتانی ناوچەی بێرەجووکی ڕحا بەخاک دەسپێردرێت.
محەمەد ئەمین قەرەیلان برا گەورەی موراد قەرەیلان ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەلە و لە کوردستانی تورکیا نیشتەجێ بوون.
Your Comment