بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌دهه‌م بارزانی، که‌سایه‌تی سیاسی و سه‌رکرده‌ی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان، له په‌یامێکدا که ئاڕاسته‌ی (هاوڵاتیان، سه‌رۆک وه‌زیران، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، لایه‌نگر و جه‌ماوه‌رو دۆستان و خزمانی و ـ ئازادیخوازان و تێکۆشه‌ران له‌پێناو ئازادی) کردوه، وتویه‌تی "ئه‌مڕۆ هه‌ینی ۵-۶-۲۰۲۶، دروست ده‌بێت به چوار ساڵی ته‌واو و هه‌نگاو ده‌نێین به‌ره‌و پێنجه‌مین ساڵ، که من له زێدی خۆم و دور له که‌سوکارو خێزان و منداڵه‌کانمم، هه‌روه‌ها دایکم و برا و خێزانی برام و چه‌ندین که‌سی نزیکی من چونه به‌ڕحمه‌تی خوای گه‌وره، که بۆ من نه‌بو له پرسه و ناشتنی ئه‌م ئازیزانه به‌شدار ببم".
ئه‌دهه‌م بارزانی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: "ئه‌وه‌ش لای هه‌موان ڕون و ئاشکرایه که به فه‌رمانێکی تاکلایه‌نه‌و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراق و یاساکانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و بڕیاره ناده‌ستوری و نادادپه‌روه‌رییه له‌لایه‌ن حاکمه‌کانی هه‌ولێره‌وه دژ به من دراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌شداوه: "بێگومان دورخستنه‌وه‌ی من له ده‌ڤه‌رو زێدی خۆم هه‌رگیز که‌لێنی خۆشه‌ویستی له‌نێوان من و ئازیزانی سنورهکهم دروست نه‌کردوه، به‌ڵکو زیاتر له جاران به په‌رۆشن بۆ هه‌ر ههنگاوێکی ئێمه له داهاتودا".
له په‌یامه‌که‌ی ئه‌دهه‌م بارزانیدا هاتووه: "هه‌ڵوێسته‌کانی من له ماوه‌ی ڕابردودا له‌سه‌ر گیراوه‌کانی ده‌ڤه‌ری بادینان و له‌شکرکێشی و داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستان و به‌رگریکردن له مافه ڕه‌واو داستانه مێژوییه‌کانی خۆمان بو که زه‌وت و پێشێل و چه‌واشه کراون، دڵنیام هه‌ڵوێستی ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی تری ئه‌م گه‌له به‌شمه‌ینه‌ته‌یه، که هه‌زاران که‌س له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانیان له‌و سنووره شاربه‌ده‌ر و ئاواره کراون و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی هه‌ولێر هه‌رگیز به‌رگه‌ی ڕاوبۆچونی جیاوازی نه‌گرتوه‌و هه‌میشه ویستویه‌تی ده‌نگه ئازاده‌کان کپ بکرێن که کپ کراون".
ناوبراو وتووشیه‌تی: "لێره‌شه‌وه جارێکی تر داوا ده‌که‌م، جگه له‌و سێ به‌یانه‌ی که بڵاومکردۆته‌وه، بۆ ڕای گشتی کوردستان و عێراق ئاشکرای بکه‌ن و بڵێن ئێمه به‌هۆی ئه‌م هۆکارانه‌وه ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌که‌ین بۆ زێدی خۆی".
باسی له‌وه‌شکردوه: "به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانم زۆر سوپاسی خه‌ڵکی ئازیزی سلێمانی و هه‌مو ناوچه‌کانی دیکه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سنوره به‌تایبه‌ت برای هێژام کاک بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بکه‌م، که منی قه‌بوڵ کرد‌و نه‌یهێشت ئیحساسی غه‌ریبی بکه‌م، هه‌روه‌ها سوپاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌رپرسه‌کانی ده‌که‌م که له‌م چوار ساڵه‌ی ده‌رکردنی مندا له‌لایه‌ن حاکمانی ئێستای هه‌ولێر وه‌ک دهها ساڵی خه‌بات و تێکوشانی ئێمه‌ی گه‌لی کورد دژ به ڕژێمی سه‌دام حسێن، ئه‌وان له‌م چوار ساڵه‌ی رابردودا منیان هه‌ندێک جار وه‌ک ئاواره‌یه‌ک قه‌بوڵ کردوه و باوه‌شی خۆشه‌ویستی و موحیبه‌تیان بۆ من کردۆته‌وه، له هه‌مو ئه‌م شوێنانه هه‌رگیز نه‌یانهێشت هه‌ست به نائاسوده‌یی بکه‌م و وه‌ک هه‌میشه که وتومه بارزان بۆ من سلێمانییه‌و سلێمانیش بۆ من بارزانه، خودای گه‌وره خێری هه‌موو یه‌ک بنوسێت".
ئه‌دهه‌م بارزانی ڕاشیگه‌یاندوه: "ئه‌وه‌ی که کراوه له گه‌ڵ من زوڵمێکی یه‌کجار گه‌وره بوه‌و خوای گه‌وره ئه‌م مافه وه‌رده‌گرێته‌وه، دور یا نزیک و داوا له ئازادیخوازان و حکوومەتی عێراق ده‌که‌م که له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه‌و ده‌هاو به‌ڵکوو سه‌ده‌ها که‌یسی تر بێده‌نگ نه‌بن و رێگا نه‌ده‌ن ده‌ستور پێشێل بکرێت".
Your Comment