وەزیری ناوخۆی سووریا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی حەسەکە کۆ بوویەوە

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکوومەتی سووریا، وەزیری ناوخۆی سووریا و فەرماندە باڵاکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەگای وەزارەتی ناوخۆ لەشاری دیمەشق، ئەنەس خەتابی وەزیری ناوخۆی سووریا،  لەگەڵ بەرپرسانی ئاسایشی ناوخۆی شاری حەسەکە، عەمید مەڕوان عەلی و عەمید سیامەند عەفرینی و فەرماندەی یەپەژە نەسرین عەبدوڵا و چەند فەرماندەیەکی دیکەی یەپەژە، لەبەشی ئاسایشی پارێزگای حەسەکە کۆ بوویەوە و باس لە چەندین دۆسییەی گرنگی ئەمنی ناوچەکە کرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا چوار فەرماندەی ژن لە هێزەکانی ئاسایش بەشداربوون، کە ئەمەش نیشانەی پاراستنی پێگەی ژنانە لە ناوەندە بڕیارە ئەمنییەکاندا، تەنانەت لە قۆناغی گۆڕانکارییە نوێیەکانیشدا.

ئەم هەنگاوە دوای زنجیرەیەک گفتوگۆی سیاسی دێت کە ئامانج لێی گەیشتنە بە فۆرمێکی هاوبەش بۆ پاراستنی سەقامگیریی پارێزگای حەسەکە و ناوچەکانی تری کوردستانی سووریا.

News ID 227201

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha