محەمەد حاجی مەحموود: ترەمپ بۆ کۆتایی شەڕی ئێران پەنای بۆ چین بردووە

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت ترەمپ بۆ ڕاگرتنی جەنگی ئێران پەنای بۆ چین بردووە و لەئێستادا سووکایەتی بە گەلی کورد دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "ترەمپ بە مەبەستی تکا و رجا سەردانی چینی کردووە تاوەکو نێوەندگیریی بکەن بۆ راگرتنی جەنگ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران".

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: " ئەوانەی پشتیان بە ترەمپ بەستبوو یان پشتیوانیان لێدەکرد، لە ترەمپ کەمتربوونەوە، لە ئێستادا ترەمپ بە شێوەیەکی ئاشکرا سووکایەتی بە گەلی کورد دەکات، ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لای چاودێرانی سیاسی دروست کردووە".

News ID 227156

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha