بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی ڕاگەیەندراوی تەڤگەری ئازادیی کورد بەمشێوەیە:
تەڤگەری ئازادیی کورد هۆشداریی توند دەداتە دەوڵەتی تورکیا و ڕایدەگەیەنێت، بەبێ دابینکردنی زەمینەی یاسایی بۆ گەڕانەوەی گەریلا و دیاریکردنی ستاتۆی فەرمی بۆ ئاپۆ، پرۆسەی ئاشتی تەنها ناوەڕۆکێکی بێ ناوەرۆکە و هیچ ئەنجامێکی نابێت.
لە یەکەم ساڵیادی بڕیارە مێژوییەکەی کۆنگرەی ۱۲ی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆیی و کۆتاییهێنان بەخەباتی چەکداریی، بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئاپۆیی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، وردەکاریی ساڵێکی پڕ لەگۆڕانکارییو ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی ئاشتییو کۆمەڵگەی دیموکراتیکی خستە ڕوو.
لەکۆنگرەکەدا کە هەریەک لە مستەفا قەرەسوو سۆزدار ئاڤێستا ئامادەیبون، جەخت لەوەکرایەوە، تەڤگەری ئازادی بێ دودڵی بانگەوازە ستراتیژییەکەی ڕێبەر ئاپۆیان جێبەجێکردوە، یەکێک لەکاریگەرترین دیمەنەکانی ئەمساڵە، سوتاندنی چەک بوو لەلایەن بەسێ هۆزات و ۳۰ گەریلاوە، کە وەک پەیامێکی کردەیی بۆ سەلماندنی نییەتپاکیو ئیرادەی چارەسەری بینرا، هەروەها کشانەوەی هێزە چەکدارەکان بۆ دەرەوەی سنورەکانی تورکیاو چۆڵکردنی هەندێک لەسەنگەرەکان، وەک هەنگاوێکی دیکهی بوێرانە ئاماژەی پێدرا.
سەرەڕای ئەم هەنگاوە ڕادیکاڵانەی تەڤگەرەکە، ڕەخنەی توند لەهەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا گیرا، بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەرەکە ئاماژە بەوەدەکات، لەکاتێکدا ئەوان هەنگاوی کردەییان ناوە، وتەبێژانی ئاکەپە بەلێدوانی تەمومژاویو نەرێنی ڕای گشتییان سەرلێشێواو کردوە. هەروەها جەختکرایەوە، ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی پەرلەمان سەرەڕای کەموکوڕییەکانی، هێشتا نەچوهتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش گومان لەسەر دڵسۆزیی دەسەڵات بۆ چارەسەری دروستدەکات.
تەڤگەری ئازادی لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا پەیامێکی ڕونی ئاراستەی دەوڵەتو ڕای گشتیی کردو وتی، "ڕێبەر ئاپۆ تەنها دانوستانکارو موخاتەبی سەرەکییە، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بگاتە ئەنجام، پێویستە دەوڵەت بەفەرمی دان بەستاتۆی یاساییو سیاسیی ڕێبەر ئاپۆدا بنێتو زەمینەی کارکردنی ئازادی بۆ بڕەخسێت، بەبێ ئەم هەنگاوانە، تەنها بەقسەی میدیایی و دیداری کاتی، کێشەی ۱۰۰ ساڵەی کورد چارەسەرنابێت".
ههروهک لهقهندیلهوه هۆشداریدەدرێت کە گوتاری بەرپرسانی ئاکەپە (وەک ئەوەی دەڵێن "پرۆسەکە بەردەوامەو کێشە نییە") لەگەڵ ڕاستی ناگونجێت، ههربۆیه ئەم جۆرە قسانە تەنها بۆ خەڵەتاندنی ڕای گشتییە، هۆشداریدەدەین کە بێدەنگی لەئاست هەنگاوە یاساییەکانو مانەوەی ڕێبەر ئاپۆ لەو دۆخەی ئێستایدا، پرۆسەکە بەرەو خنکانو چەقبەستویی دەبات.
بەڕاشکاوی لهقهندیلهوه هۆشداریی بهتورکیا درا، "ناکرێت هەنگاوە یاساییەکان بەمەرجی چەک دانانەوە گرێبدرێن، ئەگەر دەوڵەت چاوەڕێبێت سەرەتا چەک دابنرێتو ئینجا یاسا دەربکات، ئەوا پرۆسەکە ناگاتە ئەنجام، زەمینەی یاسایی پێشینەیە بۆ گەڕانەوەی گەریلا، نەک بەپێچەوانەوە".
ههر لهپهیامهکهی سۆزدار ئاڤێستاو مستهفا قهرهسودا هاتوه، "ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت لەژێر ئەم مەرجە توندانەی ئێستایداو تەنها بەدیداری ناوەبەناوە لەگەڵ شاندەکان ڕۆڵی خۆی وەک دانوستانکار بگێڕێت، بەبێ دیاریکردنی ستاتۆی فەرمی و ئازادیی کارکردن بۆ ئەو، پرۆسەی ئاشتی تەنها ناوێکی بێ ناوەرۆک دەبێت".
فهرمانده دیارهکانی قهندیل هۆشدارییەکی ناڕاستەوخۆیان ڕاگهیاند لهبارهی ئهوهی، ئەگەر دەوڵەت لەسەر ئەم شێوازە بەردەوامبێت، ئەوا دەیسەلمێنێت کە ئیرادەی ڕاستەقینەی بۆ چارەسەری نییە، ئەمەش دەکرێت وەک هۆشدارییەک بێت بۆ ئەوەی کە تەڤگەری ئازادی هەنگاوە یەکلایەنەکانی خۆی (وەک کشانەوەو ئاگربەست) هەڵسەنگاندنەوەی بۆ بکات ئەگەر وەڵامی ئەرێنی وەرنەگرێت.
Your Comment