بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو ڕاگهیهنراوهدا باڵیۆزخانهى ئهمریكا پشتیوانی لەهەوڵەکانی ئەلزەیدی دەکات بۆ بونیادنانی حکوومەتێک کە بتوانێت وەڵامدەرەوەی ویست و داواکارییەکانی سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی عێراق بێت و بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر هەنگاوبنێت.
باڵیۆزخانەکە هاوسۆزی خۆی بۆ گەلی عێراق دەربڕیوە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان، کە گرنگترینیان بریتییە لەپاراستنی سەروەریی عێراق و دووپاتکردنەوەی سەربەخۆیی بڕیارە نیشتمانییەکان، بەهێزکردنی ئاسایش و بەردەوامبوون لە هەوڵەکان بۆ بنبڕکردنی تیرۆرو دابینکردنی سەقامگیریی، بونیادنانی ئابورییەکی گەشەسەندوو، کارکردن بۆ داهاتویەکی پڕ لەدەستکەوتی مادی کە سودی بۆ هەردوو گەلی ئەمریکاو عێراق هەبێت.
ئەم پشتیوانییەی ئەمریکا لەکاتێکدایە کە وڵاتانی دیکەی وەک بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیاش پێشوازییان لەدەستنیشانکردنی ناوبراو کردوە و هیوایانخواستوە ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا.
ڕاسپاردنی عەلی زەیدی کە کەسایەتییەکی ناسراوی بواری کار و خاوەنی کەناڵێکی تەلەفزیۆنییە، دوای پێنج مانگ لەچەقبەستویی سیاسیی دێت کە لەدوای هەڵبژاردنەکانی تشرینی دوەمی ۲۰۲۵وە عێراقی گرتبوەوە، زەیدی ئێستا ۳۰ ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی کابینە وەزارییەکەی پێکبهێنێت و متمانەی پەرلەمان بەدەستبهێنێت.
Your Comment