قۆناخی داهاتوو قۆناخی دووبارە بنیاتنانەوەی کۆمەڵگەی کوردی دەبێت

ڕێبەری زیندانیكراوی PKK ڕایگەیاند، دەبێت کورد کێشە ناوخۆییەکانی لە رێگەی دانوستاندنی دیموکراتییەوە چارەسەر بکات و داوای بەستنی "کۆنگرەیەکی گشتگیری یەکێتیی دیموکراتی" دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە پەیامێکی نوێدا بۆ کۆنفرانسی "دەستپێشخەریی یەکێتیی دیموکراتی" لە ئامەد، جەخت دەكاتەوە كە قۆناغی داهاتوو دەبێت قۆناخی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی کۆمەڵگەی کوردی بێت لەسەر بنەمای سیاسەتی دیموکراتی و سەروەریی یاسا، نەک توندوتیژی و سەپاندن.

ئۆجەلان داوا دەکات کورد کێشە ناوخۆییەکانی خۆی بە دانوستاندنی دیموکراتی چارەسەر بکات و رێزی دولایەنە پەرەپێبدات. هەروەها رەخنە لە سیستمی هۆزەکی و عەشایەری دەگرێت و بە بەربەست لەبەردەم یەکگرتویی و پێشکەوتنی کۆمەڵگە وەسفیان دەکات.

عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامەكەیدا، داوای بەستنی "کۆنگرەیەکی گشتگیری یەکێتیی دیموکراتی" دەکات وەک هەنگاوێکی پێویست بۆ دەرخستنی ئیرادەی نەتەوەیی و گونجاندن لەگەڵ واقیعی سەردەم.

ئۆجەلان لە دوای پەیامەکەی ۲۷ی شوباتی ۲۰۲۵ـەوە كە داوای هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە و دیموكراتی بۆ توركیا كرد، ئەمە شەشەم جارە پەیام لە رێگەی نامەوە لە گرتووخانەی ئیمراڵی دەینێرێت.

هەروەها ئەمە دووەم جارە ئۆجەلان لە رێگەی کۆنفرانسەوە پەیام دەنێرێت و سوربونی خۆی لەسەر بەردەوامی ئەو پڕۆسە ئاشتیە دەردەبڕێت كە لە كۆتاییەكانی ۲۰۲۴ـەوە لە توركیا دەسپێكردوە.

News ID 227054

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha