بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه: "دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستور و یاسا پێشێل کران و بنه‌ماکانی (هاوبه‌شی، هاوسه‌نگی و سازان) پشتگوێ خران، لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین، له‌سه‌ر ڕێنمایی و ڕاسپارده‌ی سه‌رکردایه‌تیی خۆمان، بڕیارماندا به بایکۆتکردنی دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تا کاتێکی نادیار".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه که پاراستنی مافه ده‌ستورییه‌کانی گه‌لی کوردستان و پاراستنی شه‌رعییه‌تی پڕۆسه‌ی سیاسی، له سه‌روی هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانه‌وه‌یه.
ڕۆژی ۱۱ی (نیسان/۴)ی ۲۰۲۶ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی نزار ئامێدی به سه‌رۆک کۆماری عێراق، مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری عێراق له ده‌ره‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بوو و هه‌ڵبژاردنه‌که پێشێکردنی یاسا بوو، ئه‌و کاندیده‌ی که دیاریکرابوو بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار له ده‌ره‌وه‌ی ئالیه‌تی کوردستانی بوو، بۆیه ئه‌و شێوازه هه‌ڵبژاردنه ڕهتدهکهیهوه و که‌سێکیش که به‌و شێوازه دیاری‌بکرێت به نوێنه‌ری زۆرینه‌ی کوردستانی نازانین و هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ ناکه‌ین، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ش فراکسیۆنی پارتی بایکۆتی به‌شداری کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی کرد.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه ۱۰ی ئه‌م مانگه به‌ر له هه‌ڵبژاردنی نزار ئامێدی به سه‌رۆک کۆماری عێراق، فراکسیۆنی پارتی لە عێراق راگەیاند، هەوڵدان بۆ سەپاندنی ئەمری واقیع و تێپەڕاندنی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەبێ گەڕانەوە بۆ بنەماکانی سازان و هاوبەشی، پاشەکشەیەکی مەترسیدارە لەو لێکتێگەیشتنە دەستورییانەی کە پڕۆسەی سیاسیی وڵاتیان لەسەر بونیاد نراوە، بۆیه "بڕیارماندا بە بەشدارینەکردنی خۆمان لە دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار‌دا".
Your Comment