کوردپرێس: بە گوێرەی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەیانیی رۆژی شەممە، ۱۸-۰۴-۲۰۲۶، لە دیداری نێوان نێچیرڤان بارزانی و یاشار گولەردا، دواپێشهاتەکانی ناوچەکە بەگشتی و کاریگه‌ری و لێکه‌وته‌کانیان باس کران.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەردوولا جەختیان لە گرنگیی به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ست، به‌دیهاتنی ئاشتی و پاراستنی سه‌قامگیری لە رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست کردەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، وه‌زیری به‌رگریی تورکیا: "ستایشی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی کرد" و هەڵوێستی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند کە "نه‌بووه‌ته به‌شێک له شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که." یاشار گولەر داکۆکیشی لە پێویستیی هەماهەنگیی هەمەلایەنە کرد بۆ پاراستنی ئارامیی ناوچەکە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه که هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه "فاکته‌ری ئارامی و سه‌قامگیری ده‌بێت" و جەختی لەوە کردەوە کە خوازیاری په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چۆنیەتیی پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبه‌شی نێوانیان لە بوارە جیاجیاکاندا.
Your Comment