بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، له دانوستانه‌کاندا باس له ۱۰ خاڵی ئێرانی و خاڵه‌کانی لایه‌نی ئه‌مریکی کراوه، هه‌ردوولا له‌سه‌ر هه‌ندێک خاڵ گه‌یشتونه‌ته لێکتێگه‌یشتن، هه‌روه‌ها له سێ پرسدا جیاوازییان هه‌بووه.
ناوبراو وتیشی: "رێگای دیپلۆماسی دانه‌خراوه که ئامرازێکی هه‌میشه‌یی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کانی وڵاته".
۱۰ خاڵەکەی ئێران و "گرێکوێرەی" دانوستاندنەکان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد، گفتوگۆکان لەسەر کۆمەڵێک پێشنیاز بوون کە پێشتر لە پێشنیازی هەردوو لا خراونەتەڕوو؛ ''باس لەو پێشنیازە ۱۰ خاڵییە کرا کە ئێمە پێشکێشمان کردبوو، لەگەڵ ئەو خاڵانەی لایەنی بەرامبەر هەیبوو".
بەگوتەی بەقایی، لەسەر کۆمەڵێک بابەت گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن، ''بەڵام سەبارەت بە دوو یان سێ بابەتی زۆر گرنگ، بۆچوونەکان لە یەکدییەوە دوور بوون و لە کۆتاییدا نەگەیشتینە رێککەوتن".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەش کرد کە ئەمجارە "بابەتی نوێ" هاتوونەتە نێو ئەجێندای دانوستاندنەکان، ''وەک بابەتی (تەنگەی هورمز) و دۆخی ناوچەکە، کە ئەمانەش ئاڵۆزیی زیاتریان بە پرۆسەکە بەخشیوە''.
دیپلۆماسی لە کاتی جەنگ و ئاشتیدا بەردەوامە
سەبارەت بەوەی ئایا شکستی ئەم گەڕەی دانوستاندن بە واتای کۆتاییهاتنی دیپلۆماسی دێت؟ بەقایی جەختی لەوە کردەوە، "دیپلۆماسی هەرگیز کۆتایی نایات و وەک ئامرازێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان لە هەموو دۆخێک‌دا، چ جەنگ و چ ئاشتی، بەردەوام دەبێت".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رێکنەکەوتنی تاران و واشنتن بە ''ئاسایی'' دەزانێت و دەڵێت: "ئەم گفتوگۆیانە دوای ۴۰ رۆژ لە جەنگێکی سەپێنراو و لە کەشێکی پڕ لە بێ متمانەیی و گوماندا کران؛ بەتایبەت کە لایەنی ئەمریکی بۆ دووەم جار لە ماوەی ۹ مانگدا لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی دەستدرێژیی سەربازی کردووەتە سەر ئێران؛ بۆیە ئاساییە لە یەک دانیشتن‌دا نەگەینە رێککەوتن".
Your Comment