بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی رووداوەکانی چیای مەتیناوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "سەرکۆنەی هێرشە وەحشیگەرانەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ سەر هاوبەشە بوێرەکانمان لە پێشمەرگە دەکەین".
دەشڵێت، دڵمان لەگەڵ بریندارەکان و ئەوانەیە کوژراون.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "شانبەشانی دۆستەکانمان لە هەرێمی کوردستان دەوەستین و جەخت دەکەینەوە لەسەر پابەندبوونمان بە کارکردن پێکەوە لە پێناو سەقامگیرکردنی ئاسایش لە ناوچەکەدا".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment