بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە ۹ـی نیسان عەباس مەسجدی، سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادوەریی ئێران، ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و زایۆنییەوە لە سەرانسەری وڵاتدا گیانیان لەدەستداوە، بۆ زیاتر لە ۳,۰۰۰ کەس بەرزبووەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند بەهۆی سەختیی هێرشەکانەوە، ناسینەوەی تەرمەکان بووەتە کارێکی ئاڵۆز و وتی: ۴۰%ـی تەرمی کوژراوەکان بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی وردی پزیشکی دادوەری و تاقێگەیی، ناسنامەکانیان دیاری ناکرێت.
ئەم ئامارە فەرمییە لە کاتێکدایە کە ناوچە جیاجیاکانی ئێران ڕووبەڕووی لێکەوتەکانی جەنگ بوونەتەوە و تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە کارکردن بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی وردتر لەسەر ژمارەی قوربانییەکان و دیاریکردنی ناسنامەکانیان.
Your Comment