چ کسانێک دەیانەوێت قەیران و گرژی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دروست بکەن؟

لە گەرمەی یەکێک لە ئاڵۆزترین قۆناغەکانی ئەمنیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، کە تێیدا ئاستی گرژییەکان بە شێوەیەکی بێوێنە زیادیکردووە، زۆربەی ئەکتەرە هەرێمایەکان هەوڵ دەدەن ڕێگە لە فراوانبوونی بازنەی ملمڵانێ بگرن. بەڵام لە هەرێمی کوردستان هێندێک نیشانەی جووڵە و دروستکردنی ڕوایەت دەبینرێت کە دەتوانێت بە شێوەیەکی هێواش بیروڕای گشتی بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نەخواستراو لەگەڵ هاوسێکان، بە تایبەتی ئێران، ببات.

کوردپرێس:
لە نێوانەدا، هەندێک ڕووداوی ئەمنیی نوێ بە تایبەتی ئەو ڕووداوانەی کە بوونە هۆی کوژرانی هاوڵاتیانی سڤیل ـ بەخێرایی چوونەتە ناو گۆڕەپانی کێبڕکێی ڕوایەتەکان. لە کاتێکدا کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی سەرخۆشی و هاوخەمی، ئەم ڕووداوانەی محکوم کردووە و هاوخەمی خۆی بۆ خێزانەکانی قوربانیان دەربڕیوە، لە هەمان کاتدا هەوڵێکیش هەیە بۆ ئەوەی ئەم ڕووداوانە بخرێنە ئەستۆی ئێران؛ بێ ئەوەی بەڵگە و شواهدی ڕوون و قانعکەر بۆ بیروڕای گشتی بخرێتەڕوو.
ئەم دوودڵییە پرسیارگەلێکی گرنگ دروست دەکات. وڵاتێک کە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئاشکرا لەگەڵ هێزەکانی وەک ئامریکا و ئیسرائیل دایە و بە ئاشکرا بەرژەوەندی و هەڵوێستەکانیان لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج، چ هۆکارێک دەتوانێت هەبێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی سڤیل لە هەرێم بکاتە ئامانج؟ بە تایبەتی کاتێکدا سەقامگیری و ئارامیی هەرێمی کوردستان لە زۆر ئاستدا لەگەڵ سەرنج و هاوسەنگییە ئاسایشییەکانی ئێراندا یەکدەگرێت و وەک بەشێک لە ژینگەی دەوروبەری ئێران پێناسە دەکرێت، نە وەک مەترسییەکی ڕاستەوخۆ.
لە لایەکی ترەوە، ناتوانرێت چاو لە ڕۆڵی هەندێک لە ڕەوتە ناوخۆییەکان بپۆشرێت کە لە توندترکردنی ئەم فەزاەدا بەشدارن. بەکارهێنانی میدیای هاوسۆز بۆ گەورەکردنەوەی هەڵبژێردراوی ڕووداوەکان و ئاراستەکردنی بیروڕای گشتی، بەشێکە لەو ئولگویەیەک کە دەتوانێت بۆ قووڵکردنەوەی کێشە و جیاوازییەکان کاربکات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەزموونە مێژووییەکان پێشتر ئاگاداریان لە دەرەنجامەکانی ئەم جۆرە ڕویکردانە داوە.
حافیزەی کۆمەڵایەتیی کورد هێشتا ڕووداوەکانی ٣١ی ئاب ١٩٩٦ی هەولێر لە بیر نەکردووە؛ ئەو کاتەی لە ئەنجامی بڕیار و هاوپەیمانییە جێگای مشتومڕەکاندا، هێزەکانی بەعسی چوونە ناو هەولێرەوە و دەرەنجامێکی تاڵیان بۆ خەڵکەکە هێنا. هەروەها لە هێرشی داعش و تەنها جێهێشتنی هاوڵاتیانی ئێزدی لە شنگال، و لەدەستدانی کەرکووک لە دوای دەرەنجامەکانی رێفراندۆم، نموونەگەلێکی دیکەن لە هەڵسوکەوتی هەندێک ڕەوتی دیاریی کراوی کوردی. ئاماژەکردن بە ئەم ئەزموونانە بۆ دووبارە دروستکردنەوەی ناکۆکییەکان نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە یادآوری بکرێتەوە کە هەر پەیوەندییەک لەگەڵ هاوکێشە دەرەکییەکان بێ کۆدەنگیی ناوخۆیی و بێ سەرنجدان بە بەرژەوەندیی گشتی، دەتوانێت تێچوونێکی قورس لە دوای خۆی بهێنێت.
ئیسرائیل و ئامریکا دەزانن کە خەڵکی هەرێمی کوردستان لەم شەڕەدا هەستێکی هاوسۆزی و هەڵوێستێکی نزیک بە ئێران هەیە؛ بۆیە دەتوانرێت بڵێین هەندێک لەو کردارەکان بۆ ئەوەیە ئەم هاوبەشییە لەناوببرێت و تووی دوژمنایەتی بچێندرێت، تا ئەگەر لە داهاتوودا نیازی هێرشێکی زەمینییان بۆ سەر ئێران هەبێت، خەڵکی هەرێم بێدەنگ بن و کاردانەوەیەکی ئەوتۆیان نەبێت.
لە ئەم چوارچێوەیەدا، ئەم ئەگەرییە دەکرێت باس بکرێت کە «دەستێکان» هەوڵ دەدەن لە ناو گرژییە هەرێمایەکاندا وێنە و پێگەی ئێران لە بیروڕای گشتیی هەرێم تێکبدەن و زەمینەی دوورکەوتنەوەیەکی هێواش ئامادە بکەن.
لە بارودۆخێکی ئاوادا، ئەوەی گرنگە گەڕانەوەیە بۆ بنەما پیشەییەکانی ڕاگەیاندن و شیکردنەوە: پشتبەستن بە بەڵگە و شواهد، دووربوونەوە لە دادوەرییە خێراکان، و سەرنجدان بە هەموو ڕەهەندەکانی هەر ڕووداوێک. هەرێمی کوردستان لە هەر کاتێکی تر زیاتر پێویستی بە عەقلانیەتی سیاسی و میدیایی هەیە، تا نەگۆڕدرێت بۆ گۆڕەپانی کێبڕکێی ڕوایەت و بەرژەوەندیی ئەوانی تر.
لە کۆتاییدا، وەڵامی ئەو پرسیارەی کە «چ کەسانێک لە گرژی و قەیرانی نێوان ئێران و هەرێم سوود وەردەگرن»، نە لە ئاستی دروشم، بەڵکوو لە ناو هەمان ئەم ئاڵۆزییانەدا شاراوەتەوە.

News ID 226988

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha