کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر پەیامێکی بەپەلەی بڵاو کردەوە

کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر  بەبۆنەی شەهید بوونی هاوڵاتییانی سڤیل لە هەرێمی کوردستان بە هۆی هێرشی درۆنەوە پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.

کوردپرێس دەقی پەیامەکەی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر بڵاو دەکاتەاە:
بسم‌الله الرحمن الرحیم 
انا لله و انا الیه راجعون 

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
​ئێمە لە لایەن خوداوە هاتووین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە

​هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی سڤیل و بێتاوانی هەرێمی کوردستانی عێراق بووە هۆی خەم و پەژارەیەکی زۆر. کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی شەریف و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەم ڕووداوە سەرکۆنە دەکات و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان و گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات.
​ئینشاڵڵا، جارێکی دیکە ئاشتی و ئاسایش بەسەر ناوچەکەدا زاڵ دەبێتەوە و خەڵکی ناوچەکە لە سایەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەدا دەتوانن پەیوەندییە باشەکان قووڵتر بکەنەوە و مامەڵە و هاوکارییەکانی نێوانیان پەرە پێ بدەن.

​کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران - هەولێر

News ID 226987

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha