عەلی ئوف: کۆماری ئازەربایجان و ئێران لە ڕۆژە دژوارەکاندا پشتیوانی یەکترن

سەرۆک کۆماری ئەزەربایجان، جەختی لەسەر پەیوەندیی برایەتیی نێوان تاران و باکۆ، کردەوە وتی: هەردوو وڵات وەک پێشوو لە ڕۆژانی سەخت و خۆشدا لە تەنیشت یەکدی دەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرس، ئیلھام عەلی‌ ئوف لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X وە لە وەڵامی سوپاسگوزاریی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران نووسی: «سوپاسگوزاریی سەرۆکی بەرێز کۆماری ئیسلامیی ئێران، براکەم جەنابی مەسعوود پزیشکیان، لەسەر پاڵپشتیی گەل و دەوڵەتی کۆماری ئەزەربایجان، لەلایەن گەلی ئێمەوە بە بایەخی زۆرەوە وەردەگیرێت.»

ناوبراو زیادیکرد: گەلە دۆست و برایەتییەکانمان لە ماوەی سەدەکاندا پشتگیریی یەکدییان کردووە و لەمەودواشدا لە ڕۆژانی خۆش و سەختدا هەمیشە لە تەنیشت یەکدی دەبن.

شایانی باسە پزیشکیان دوێنێ لە ڕێگای پەیامێک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X نووسی: لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ براکەم ئیلھام عەلی‌ ئوف، سوپاسی هاوسۆزی و پاڵپشتیی دەوڵەت و گەلی کۆماری ئەزەربایجانم کرد.

پزیشکیان زیادیکرد: گەلە دۆستەکان لە کاتی تەنگانە و سەختیدا یەکدی دەدۆزنەوە، و هەرچەند ئەم پەیوەندییانە ڕەگی قووڵتری شارستانییان هەبێت، ئەم بەستەرە بەهێزتر دەبێت.

News ID 226978

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha