عەمار حەکیم: عێراق هەرگیز نابێتە هەڕەشە لەسەر دراوسێکانی

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی داوای ڕاگرتنی دەستبەجەێی ئەو شەڕە دەکات کە لە ناوچەکە هەڵگیرساوە و دەڵێت دەبێت لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆسەر میزی دانوستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: عەمار حەکیم لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ عرفان سدیق نێردەی بەریتانیا لە عێراق پاشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ڕێگاچارەی قەیرانە هەنووکەییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا عەمار حەکیم جەختی لەوە کردۆتەوە کە عێراق یەک لەو وڵاتانەیە کە زیاترین کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەی لەسەر بووە و جەختیشی کردۆتەوە کە دەبێت شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران بەزووترین کات ڕابگیردرێت.

News ID 226939

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha