پەیامی هاوخەمیی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ گەلی ئێران

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی گەل، حکوومەت و سەرکردایەتیی ئێران دەکەن.

 بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەبۆنەی شەهید بوونی ڕێبەری باڵای ئێرانەوە هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی هاوخەمی ئاراستەی ئێران دەکەن.

نێچیرڤان بارزانی داڵێت: "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى گه‌ل و حكوومه‌ت و سه‌ركردايه‌تيى ئێران ده‌كه‌ين بۆ شه‌هيدبوونى خوالێخۆشبوو ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌يى، ڕابه‌رى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و زاناى ديارى ئايينى، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانين."

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیيانه‌ى كێشه‌كان ده‌كه‌ينه‌وه‌."

 هەروەها نێچیرڤان بارزانی داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دەکات، "ئه‌ركى خۆى له‌ راگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گێڕانەوە‌ى سه‌قامگيرى بۆ ناوچه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات.

پەیامی هاوخەمیی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ گەلی ئێران

لایخۆیەوە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایدەگەیەنێت: "بەداخەوەین بۆ شەهیدبوونی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرکردەی دیاری جیهانیی ئیسلامی، بۆ ئەم ماتەمە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەین".

تاڵەبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "لەم دەرفەتەدا داوا لە جیهان دەکەین هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕانەوە بۆ دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەکان کە تاکە رێگای سەقامگیرییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

News ID 226926

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha