بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محهمهدى حاجى مهحمود له پهیامێكدا نووسیویهتى: " ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران، لەبەرامبەردا کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی توندی ئەو هێرشانەی دایەوە و لەبنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەوڵاتانی ناوچەکەو ئیسرائیل درا".
ناوبراو دهشڵێت: "ئێمە لەکاتێکدا سەرکۆنەی ئەو دەسدرێژیی و شەڕفرۆشتنەی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەین، دووپاتیدەکەینەوە، ئەو دوو وڵاتە بوونەتە سەرچاوەی شە ڕو ئاژاوەی ناوچەکە و هەر وێرانکاریی و کوشتنێکی مرۆڤەکان بەهۆی ئەو شەڕەوە ئەمریکا لێی بەرپرسیارە".
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان جهختیكردوهتهوه، "جارێکی دیكه ئەمریک او ئیسرائیل شەڕیان هەڵگیرساندەوە، بەڵام ئەمجارە وەستاندنی لەدەستی ئەواندا نابێت، ئەمریکا هەڵەیەکی ستراتیژی گەورەی کرد، خوای گەورە هەرێمی کوردستان بپارێزێت لەو شەڕەی ئەمریکا هەڵگیرساندووە".
Your Comment