بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگەی سەید موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کە ئەمڕۆ ۱ـی ئاداری ۲۰۲۶، بڵاوکراوەتەوە، "سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی جیهانی ئیسلامی کرد بەبۆنەی شەهید بوونی سەید عەلی خامنەیی ڕیبەری کۆماری ئیسلامی ئێران".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "بەوپەڕی خەم و پەژارەوە، سەرەخۆشی لە تەواوی جیهانی ئیسلامی دەکەین بۆ کوژرانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، زانای عابید و موجاهیدی خۆڕاگر سەید خامنەیی."
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، موقتەدا سەدر بە شێوەیەکی فەرمی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرتاسەری عێراقدا راگەیاند.
میدیای فەرمی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ۱ـی ئاداری ۲۰۲۶، بە فەرمی هەواڵی شەهید بوونی ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە ئەنجامی هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیلدا ڕاگەیاند.
هەروەها حکوومەتی ئێران ماوەی ۴۰ رۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرتاسەری وڵات راگەیاند. هاوکات بڕیاردرا بە راگەیاندنی ۷ رۆژ پشووی فەرمی و سەرتاسەری لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا.
Your Comment