بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی کرد و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش له زیندانه‌کانی سووریاوه بۆ عێراق کرا.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی گرنگی بڕیاری خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش دووپاتکرده‌وه و جه‌ختیکرده‌وه، بڕیارێکی ته‌واو ئه‌منییه و ئامانجی پاراستنی عێراقه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی هاوکاری له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه کرده‌وه و داوای‌کرد، کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و باره‌وه هه‌ڵبگرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که: "ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی په‌ره‌پێدانی پلانێکی تۆکمه و پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی ئه‌منی هاوبه‌شی په‌سه‌ندکرد که به‌ته‌واوه‌تی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی داعش بکات، تا ده‌گاته دادگایی‌کردنیان".
پێشتر فالح فه‌یاز سه‌رۆکی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، حکوومه‌تی عێراق شوێنی سه‌لامه‌ت و قه‌ڵادار له باشووری وڵات ئاماده کردوه بۆ نیشته‌جێکردنی ئه‌و حه‌وت هه‌زار زیندانییه‌ی ڕێکخراوی داعش که له سووریاوه ده‌گوازرێنه‌وه.
Your Comment