بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌ترسییداری داعش له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌ستگیركراوه كه له زیندانی شه‌دادییه ڕایكردبوو و هه‌وڵی داوه خۆی بگه‌یه‌نیت به شاری مووسڵ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسی پێگه‌كانی داعش له مووسڵ و خاكی سووریا و سه‌رپه‌رشتیكردنی پلاندانان و جێبه‌جێكردنی چالاكییه تیرۆریستییه‌كان و ڕێكخستنی جموجۆڵی شانه نووستوه‌كان له‌و ناوچانه بووه.
حه‌شدی شه‌عبی باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه گورزێكی ئه‌منی به ئازاره دژی ڕێكخراوی داعش و ده‌ڵێت، "ئاماده‌كاری ته‌واومان كردوه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداره مه‌ترسیداره‌كانی داعش".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ چه‌كدارانی سه‌ر به‌حكوومه‌تی دیمه‌شق هێرشیانكرده‌سه‌ر زیندانی شه‌دادی و زیندانه‌كه‌یان شكاند و سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كانیش كه ئه‌ندام و سه‌ركرده‌ی باڵای داعش بوون، هەڵاتوون.
Your Comment