بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسته‌فا قه‌ره‌سوو له په‌یامێکدا رایگه‌یاند، "ئه‌م هێرشه ته‌نها دژی رۆژاڤا نییه، دژی هه‌موو گه‌لی کورده،بانگه‌وازی له گه‌لی کورد و لایه‌نه دیموکراتیکه‌کان کرد که شۆڕشی ڕۆژئاوا بپارێزن".
ناوبراو ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، ئێستا له ڕۆژئاوا و له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، هێرشێکی دڕندانه دژی گه‌لی کورد ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌مه هه‌مان ئه‌و گه‌له‌یه که له ساڵی ۲۰۱۴ و ۲۰۱۵ ئازایانه به‌ره‌نگاری هێرشه‌کانی داعش بوونه‌وه و خۆیان کرده قه‌ڵغانی پاراستنی مرۆڤایه‌تی له به‌رانبه‌ر هێرشه‌کانی داعش و ده‌یان هه‌زار شه‌هید و برینداریان به‌خشی، ئه‌م گه‌له بۆ مرۆڤایه‌تی شه‌ڕی کرد و تێکۆشا، ئێستا به پیلانگێڕییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی، پیلانگێڕییه‌ک که هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان تێیدا به‌شدارن، هه‌وڵی له‌ناوبردنی خۆی و سیسته‌مه دیموکراتیکه‌که‌ی ده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ئێستا له ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، هێرشێک بۆ نه‌هێشتنی کورد ده‌ستیپێکرد و ده‌سپێکه‌که‌ی له شێخ مه‌قسووده‌وه بو، ئه‌مه هێرشی پاکتاوکردنه دژی کوردانی ڕۆژئاوا و دژی هه‌موو کوردێکه، ئه‌م هێرشه په‌یوه‌ندی به هه‌موو گه‌له‌که‌مانه‌وه هه‌یه،چوونکه ئه‌مه هێرشی جینۆسایده، ده‌بێت هه‌موو گه‌له‌که‌مان ئه‌م ڕاستییه ببینێت.
مسته‌فا قه‌ره‌سوو ده‌شڵێت: "پیلانگێڕییه‌ک له دژی کورد هه‌یه، تێکۆشانی گه‌لی کورد له پێناو ئازادی و دیموکراسی، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمییه‌کان سه‌رکوتده‌کرێت، ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد ده‌کرێنه ئامانج و هه‌وڵی ته‌سفیه‌کردنیان ده‌درێت، هه‌وڵی شکاندنی ئیراده‌ی به‌رخۆدان و خواستی ئازادی گه‌لی کورد ده‌درێت".
ناوبراو هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا باسی له‌وه‌شکردوه، "بانگه‌وازی من بۆ هێزه شۆڕشگێڕه دیموکراسیخوازه‌کانی جیهان ئه‌وه‌یه، هه‌روه‌ک چۆن له ساڵی ۲۰۱۴-۲۰۱۵ پاڵپشتییه‌کی زۆریان له کۆبانێ کرد و ڕۆڵیان له سه‌رکه‌وتنی کۆبانێ‌دا هه‌بوو، ده‌بێت ئه‌مڕۆش ڕۆڵیان هه‌بێت، به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له هه‌موو گه‌لی کوردستان و دۆستان و هێزه دیموکراتیکه‌کان ده‌که‌م به هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌شه‌وه دژی ئه‌و هێرشانه تێ‌بکۆشن".
Your Comment